ئازەربایجان 25 تۆن دەرمان ده‌گه‌یه‌نێته‌ عێراق

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا


ئازەربایجان بڕی 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی و خۆپاراستنی وەكو یارمەتی مرۆیی پێشكه‌ش به‌ عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فڕۆكه‌یه‌كی ئازەربایجان كه‌ هه‌ڵگری 25 تۆن هاوكاری و پێداویستی پزیشكی و خۆپارێزی بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ عێراق.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ئازەربایجان كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ مرۆییه‌كه‌ی له‌م دۆخه‌كه‌دا كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ جیهانی  گرتۆته‌وه‌.