ژاپۆن ده‌مامكێكی زیره‌كی بۆ سه‌رده‌می كۆڕۆنا دروستكرد

ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ ئینتەر‌نێت ببه‌سترێت و تواناى گواستنه‌وه‌ى تێكسته‌ نامه‌ و وه‌رگێڕانى هه‌یه‌

كۆمپانياى "Donut Robotics"ى ژاپۆنى په‌ره‌ى به‌ "ده‌مامكێكى زيره‌ك" داوه‌ كه‌ ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ ئينتەر‌نێت ببه‌سترێت و تواناى گواستنه‌وه‌ى تێكسته‌ نامه‌ و وه‌رگێڕانى هه‌يه‌ له‌ زمانى ژاپۆنييه‌وه‌ بۆ هه‌شت زمانى دىکە، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدايه‌ كه‌ به‌ستنى ده‌مامك له‌ سه‌رده‌مى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى كۆڕۆنا بۆته‌ يه‌كێك له‌ بنه‌ماكانى ژيانى رۆژانه‌.

ده‌مامكى " c-mask"ى پلاستيكى، له‌گه‌ڵ ده‌مامكه‌ پێوانه‌ييه‌كان ده‌گونجێت و له‌ڕێگه‌ى بلوتووسه‌وه‌ به‌ ئه‌پێكى مۆبايله‌ زيره‌كه‌كان يان تابلێته‌كانه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ و له‌ توانايدايه‌ ئاخاوتن بگۆڕێت بۆ تێكسته‌ نامه‌، يان ئاخاوتنى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام بدات و ده‌نگى ئه‌و كه‌سه‌ گه‌وره‌ بكات كه‌ ده‌مامكى به‌ستووه‌.

Kurdistan CT