لە چۆمان 11 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تاوەکو ئێستا 77 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری قەزای چۆمان چاکبوونەتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان رایدەگەیێنێت، 11 تووشبووی کۆرۆنا کە لە سەنتەری هەڵگورد چارەسەریان وەردەگرت بەتەواوی چاکبوونەوە و ئێستا 29 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری ئەو قەزایە ماون.

د. ئەحمەد حەسەن مەلا، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای چۆمان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تووشبووانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و بڕیاریانداوە بیان نێرنەوە ماڵەوە.

د. ئەحمەد حەسەن مەلا باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا 77 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری قەزای چۆمان چاکبوونەتەوەو ئێستا تەنها 29 تووشبووی کۆرۆنا لە سنوورەکەیاندا ماون و لە سەنتەری هەڵگورد لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.