كوڕ و دایكێك به‌كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌مرۆ سێزده‌ هاووڵاتى قه‌زاكه‌ تووشى كۆڕۆنا بوون


 كوڕ و دایكێك له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌نه‌خۆشى كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

سه‌رچاوه‌ىه‌كى ته‌ندروستى له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 53 ساڵ  له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی نه‌خۆشى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا ، كه‌مێك پێش ئێستاش دایكی ئه‌و هاوڵاتیه‌ كه‌هه‌ڵگری ڤایرۆسى كۆڕۆنا بوو به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا
 هه‌مان سه‌رچاوه‌ راشیده‌گه‌ێنێت  رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 6 ى 2020 سێزده‌ كه‌س له‌چه‌مچه‌ماڵ تووشى كۆرۆنا بوون و 2 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌كوڕ و دایكی ئاماژه‌ پێكراو بوون