به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولـله‌ كۆتایی به‌ ژیانی شوانێك هات 

خه‌ڵكی گو‌ندی زه‌نگڵانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگەسه‌ره

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی گه‌نجێك هات، كه‌ پیشه‌ی شوانه‌.

گه‌نجێك به‌ ناوی " ئه‌حمه‌د مینه‌ نه‌بی" كه‌ خه‌ڵكی گه‌ندی زه‌نگڵانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگسه‌ره‌ له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌هۆی ده‌رچوونی فیشه‌كێك له‌ چه‌كه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ئه‌و گه‌نجه‌ شوانكار بووه‌ و له‌ كاتی له‌وه‌ڕاندنی مێگه‌له‌كه‌ی فیشه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌رچووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ قه‌زای چۆمان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.