حزبولڵای عێراقی بەلێنی داوە مستەفا كازمی بكەنە ئامانج

مستەفا كازمی بە هیچ شێوەیەك داوای لێبوردن لە حزبولڵا ناكات

سەرچاوەیەكی تایبەت عێراقی بە سەرچاوەكانی هەواڵی راگەیاندووەو رەتیكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا بەشداری  ئۆپراسیۆنی لێدان و گرتنی ئەندامانی حزبولڵای عێراقی كردبێت لەناو مارگەی مووشەكەكان لە ناوچەی دۆرە لە باشووری شاری بەغدا ، هەروەك لە چەندین تۆری كۆمەڵایەتی حزبولڵا ئاماژەی پێداوە .

بەپێی سەرچاوەكە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە كە بە هیچ شێوەیەك داوای لێبوردن لە حزبولڵا ناكات ، ئەو پرۆسەیە لە چوارچێوەی كارەكانی حكومەت دایە كە چەك تەنها لە ژێر دەستی دەوڵەت دابێت .

روونیشیكردەوە كە گیراوەكان بەهیچ شێوەیەك ئازاد ناكرێن تەنها بە فەرمانی دادگا نەبێت ، دوای لێكۆڵینەوە لە گەڵیان .

لەلایەكی دیكەوە كەتیبەكانی حزبولڵا لە سەر زاری بەرپرسی ئەمنی ئەو گروپە ئەبو عەلی عەسكەری بەڵێنیان داوە كە سەۆك وەزیرانی عێراق بكەنە ئامانج ، دوای ئەوەی چەند سەركردەیەكی ئەو گروپە دەستگیركران

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی