ئه‌مرۆ له‌ عێراق 1749 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون

لە عێراق 83 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 1749 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تووشبوونی 1749 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 83 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

لە 24 کاژێری رابردوودا 11 هەزار و 172 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 749 پشکنینیان ئەنجامیان پۆزەتیڤ بووە.

هەروەها 1852 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە. هاوکات ئەو 83 تووشبووەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەستداوە .

تێزانین کۆی گشتیی پشکنینەکانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 532 هەزار و 120 پشکنین، لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 151 کەسیان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، لەو ژمارە تووشبووەش 22 هەزار و 974 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 839 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.