فەرماندەی تایبەتی پاسەوانەكانی سەددام حوسێن ئازاد كرا

17 ساڵ زیندانی كراوه‌و ماوه‌كه‌ى كۆتایی هاتووه‌

دوای 17 ساڵ لە زیندانیكردنی لە ناسڕییە و كۆتایی هاتنى ماوەی دیاریكراوی سزای زیندانییەكەی، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزان عەبدولغەفور سولەیمان تكریتى، فەرماندەی تایبەتی پاسەوانەكانی سەددام حوسێن، سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق لە زیندان ئازادكرا.

بەرزان تكریتی، لەدایكبووی ساڵی 1960ە و ناوى لەنێو لیستی داواكراوەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا بوو و ژمارە 11ی ئەو لیستە بوو، كە رێكەوتی 23ی تەمموزی 2003 دەستگیركرا.