وەزیری دارایی هه‌رێمی كوردستان فەرمانێک لە بارەی مووچەوە دەردەکات

سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێـته‌وه‌

 

بە پێی فەرمانێکی وزاری کە  رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 6 ى 2020  لەلایەن ئاوات جه‌ناب وەزیری دارایی ئابووری هەرێمی کوردستان دەرچووە و وێنه‌یه‌كی نوسراوه‌كه‌ ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  چه‌ند بریارێكی دەرکرد کە پەیوەندی بە لێبڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانەوە هەیە.


بەپێی فه‌رمانه‌كه هەموو پلە تایبەتەکان ڕێژەی 50% مووچەیان لێ دەبڕدرێت.هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، لێبڕینی ڕێژەی 21% دەبێت لە پلە یه‌ك بۆ خوارەوە لە شایستەی دارایی فەرمانبەری هەمیشەیی و گرێبەست.


لە فەرمانەكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ڕێژەی ئەم لێبڕینە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە شایستە داراییەکانیان کەمتر لە 300 هەزار دینار بێ.


فەرمانەکەش بۆ هەموو گەنجینەکان نێردراوە بۆ ئەوەی کاری پێ بکرێت.

1

 

شوان عه‌زیز