مه‌ترسییه‌كانی خواردنی چبسی په‌تاته‌ له‌سه‌ر منداڵان بزانه‌

ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ئه‌كات

دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل،پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی به‌‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بابه‌تێكی ئاماده‌كردووه‌ و ده‌ هۆكاری ده‌ست نیشان كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكان لێ نه‌گڕێن منداڵه‌كانیان چبسی په‌تاته‌ بخۆن.كه‌ ئه‌مانه‌ن:

۱-قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی : بڕێكی زۆر چه‌وری و ووزه‌ی تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.

۲- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه‌ كه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ئه‌كات.

۳- بڕێكی زۆر له‌ چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه‌ كه‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ئه‌كات.

٤- هۆكارێكه‌ بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان .

٥- بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌ و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ تێدایه‌.

٦- هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ برسییه‌تی بكات و داوای جپسی تر بكات ،چونكه‌ بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ناڕێكی له‌ ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.

۷- چالاكی مێشكی منداڵه‌كه‌ زیاد ئه‌كات، بۆیه‌ ئه‌بێته‌ هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری بێزاركه‌ر له‌ سرووشتی منداڵه‌كه‌.

۸- له‌ ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی درووست كردنی جپسی په‌تاته‌كه‌ مادده‌یه‌ك درووست ئه‌بێت كه‌ پێی ئه‌ووترێت(acrylamide) كه‌ هۆكارێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

۹- خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه‌ بۆ تووشبون به‌ ووشك بوونه‌وه‌ی منداڵ.

۱۰- بۆ ژنی سكپڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه‌ درووست ئه‌كات و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.