نهێنی دروستكردنی كورسییه تایبه‌تییه‌كه‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه‌ ئاشكرا كرا

له‌ ساڵی 1960 له‌به‌یروت دروست كراوه

هه‌ژماری تایبه‌تی شا سعوود له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی ئه‌و كورسییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ئارامكۆ به‌تایبه‌تی بۆ جێنشینی كۆچكردوو شا سعود بن سه‌لمان دروستی كردبوو.

له‌هه‌ژماره‌كه‌دا هاتووه‌، كورسییه‌كه‌ له‌ ساڵی 1960 له‌به‌یروت تایبه‌ت به‌ شا سعوود دروست كراوه‌ و كه‌ درێژی باڵاكه‌ی ده‌گه‌یشته‌ 2 مه‌ترو چوار سانتیمه‌تر،بۆیه‌ش دروستكراوه‌، ئه‌و كاته‌ی شا سعوود سه‌ردانی كۆمپانیاكه‌ی كردووه‌،كورسییه‌كی گونجاو پڕ به‌ لاشه‌ی ئه‌و نه‌بووه‌، له‌سه‌ری دابنیشێت.

هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ له‌وكاته‌وه‌ پارێزگاری له‌و كورسییه‌ كردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشایانه‌ی دوای شا سعوود دێن، له‌سه‌ری دابنیشن.

77

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار