Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:40

شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لە نێوان مەترسیە ئابووری و تەندروستیەکان ، وڵاتانی جیهانی سەرقاڵ کردووە

قەرزە نێودەوڵەتییەكان گەیشتوونەتە 10 ترلیۆن دۆلار
شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لە نێوان مەترسیە ئابووری و تەندروستیەكان ، وڵاتانی جیهانی سەرقاڵ كردووە
کوردستان TV
100%

وڵاتانی جیهان لە نێوان هەوڵی حوڵانەوەی رەورەوی ئابووری وڵاتەكانیانن لە گەڵ كردنەوەی سنوورەكانیان و ئاسایی كردنەوەی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان ، لەلایەكی دیكەوە مەترسییان هەیە لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ا ئێستا دیار نیە كە چەند بەهێزو چەند كاریگەرە .

وڵاتانی جیهان لە هەوڵی بەردەوام دان زیان و زەرەری كۆرۆنا كە دووچاری ئابووری وڵاتەكانیان بووە قەرەبوو بكەنەوە لە رێگەی كردنەوەی سنوورەكان و جوڵاندنی رەورەوەی ئابووری .

زۆر لە وڵاتانی جیهان دووچاری شكستی ئابووری گەورە بوونەتەوە و داوای قەرز لە وڵاتانی دیكە دەكەن بۆ ئەوەی ئابووری وڵاتەكانیان رزگار بكەن لە داڕمان .

كریستالینا جۆر جیفا بەرێوەبەری سندوقی بانكی نێودەوڵەتی ، رایگەیاندووە كە زۆربەی حكومەتەكان قەرزیان وەرگرتووە و قەرزەكان گەیشتوونەتە 10 ترلیۆن دۆلار

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لای خۆیەوە نیگەرانە بەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا جارێكی تر بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت . بەپێی ئامارەكان لە 30 وڵات لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو ژمارەی تووشبووان زۆر بەرز بۆتەوە .  

 

سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.