هیندستان : تووشیبووانی كۆرۆنا خۆی لە نیو ملیۆن نزیك كردەوە

تا ئێستا لەو وڵاتە 15301 كەس گیانیان لە دەستداوە

ئەمڕۆ لە وڵاتی هیندستان ژمارەی ئەوانەی تۆماركراون بە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە نزیكەی نیو ملیۆن كەس ، هەر ئەمڕۆ 17296 كەس تووش هاتوون .

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 490401 كەس و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 407 كەس گیانیان لە دەستداوە . بڕیاربوو هێلی شەمەندەفەر لە 30ی ئەم مانگە بكرێتەوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەڵام بەهۆی تەشەنەكردنی ئەو پەتایە بۆ 12ی ئابی داهاتوو دواخرا .

حكومەتی هیندستان لە كۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی هێلی شەمەندەفەری دا لە نێوان شارەكانی ئەو وڵاتە .

 

سوهیل تاهیر ...... كوردستان تیڤی