وەزارەتی دارایی و ئابووری راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی خه‌رج كردنى مووچە بڵاو دكرده‌وه‌

لەسەر سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان جێبەجێ دەکرێت

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رێنمایی تایبه‌ت  له‌باره‌ی خه‌رج كردنى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بڕیاردراوە بە تەموویلکردنی رێژەی 79%ی خەرجییەکانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران و گشت خانەنشینانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەکان

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیاردراوە بە راگرتنی تەموویلکردنی رێژەی 21% کە دەمێنێتەتەوە لەلایەن خودی وەزارەتەکان و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان جێبەجێ دەکرێت.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان:

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز