عێراق ... یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی پەسەند کرا بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌

 

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  راگه‌یاندنى  سه‌رۆكایه‌تى كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌   د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق  یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ سەرۆك كۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز