یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 42 دۆلار 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

دوێنێ گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ١٨ سه‌نت و به‌ ٤٣ دۆلار و هه‌شت سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ١٨ سه‌نت و به‌ ٤٣ دۆلار و هه‌شت سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:١٧دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٦ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت و به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ٤٠ سه‌نت فرۆشرا.

كاریگه‌ری مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌ی نرخی نه‌وت داببه‌زێت.

هه‌روه‌ها گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین كه‌ گه‌شه‌كردووترین ئابووری جیهانیان هه‌یه‌ و زۆرترین نه‌وت به‌كارده‌هێنن كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت.