لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبی یونسکۆ پەسەندکرا

رێكخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد

پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، رێكخراوی  "یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ندكرد و لۆگۆی خۆی خسته‌ سه‌ر لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌م لۆگۆیه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دیاری عوسمان-ه‌وه‌ كێشراوه‌و وه‌ك لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی بۆ شاره‌ داهێنه‌ره‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.


شایانی باسه‌ له‌ 30ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 دا رێكخراوی یونسكۆ 66 شاری جیھانی وه‌ك شاری داھێنه‌ر ناساندن، له‌ناویاندا شاری سلێمانی بۆ داهێنان له‌ بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه‌ له‌ بواری میوزیك، وه‌ك دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.

ktv

ktv