له‌ یادی"پیره‌مێرد"ی شاعیردا چه‌ند لایه‌نێكی نه‌زانراوی ژیانی ده‌خرێته‌ روو

ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕۆژنامەگەریی كوردی هەبووە

له‌ یاد و بیره‌وه‌ری "پیره‌مێرد"ی شاعیر و رۆشنبییری كورد، ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران چه‌ند لایه‌نێكی نه‌زانراوی ژیانی ده‌خاته‌ڕوو
 19/6/2020، حەفتا ساڵ  بەسەر كۆچی دوایی شاعیر، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و حەكیمی كوردان "حاجی تۆفیق بەگ" ناسراو بە پیرەمێرد (۱۸٦۷ـ۱۹٥٠) تێپه‌ڕی.

له‌  لەم سەرووبەندەدا، "د. هێمن عومەر" بەڕێوەبەری سەنتەری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران ئاگاداری کردینەوە، له‌ چوارچێوەی کاری سەنتەرەکەدا و، لە درێژه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانی، به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستنووسی تایبه‌ت به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، چەند زانیارییەكی نەبیستراوی لەبارەی ئەو زاتەوە لە ئەرشیفخانەی عوسمانی دۆزیوەتەوە و لە داهاتوویه‌كی نزیكدا، لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكدا دەیانخاتە بەر دەستی خوێنەران و شەیدایانی پیرەمێرد و مێژووی ئەدەبیاتی كوردی.
جێی باسە پیرەمێرد نزیكەی ۲٥ساڵ لە یٔەستەنبوڵ و چەند شارێكی بن دەسەڵاتی عوسمانییەكان ژیاوە و پلەوپایەی جۆربەجۆری كارگێڕیی هەبووە و ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕۆژنامەگەریی كوردی هەبووە و تا یٔێستا بەشێكی زۆری وردەكاریی ئەو ماوە درێژەی ژیانی نەخراوەتەڕوو.
وێڕای دەستخۆشی لە سەنتەری دەستنووسخانەی زانکۆ کە سەرەڕای سەختی هەلومەرجەکە بەردەوامە لە کارەکانی، هیوادارین  ببینەوە خاوەنی ئەو سەرمایە گرنگەی مێژوومان و، بە دۆزینەوەی ئەو كەرەستانە و توێژینەوە لەبارەیان، سیمبولە گەورەكانی دیرۆكمان بهێنینەوە نێو ماڵی خۆمان.

ktv

ژێده‌ر / زانكۆی سۆران