نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 42 دۆلار و 30 سەنت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێك نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 42 دۆلار و 30 سەنت، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 41 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 10% و  ئەمریكیش بە رێژەی 13% بەرزبووەتەوە.