وەزارەتی دارایی و ئابووری رونکردنەوەیەکی لە بارەى کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە

بۆ ڕای گشتى


وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کەمکردنەوەى موچەی فەرمانبەران چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکی دا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  رایده‌گه‌ێنێت،  ‏‎سەرباری خراپی دۆخی دەرونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبونەوەی 3-6-2020 بابەتێکی کۆبونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوە، ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەنەوە لە کارنامەی کۆبونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبوە. 

هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز