Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:31

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانییەوە

بە پێویستمان زانی روونی بكەینەوە كە بەڕێز فازڵ میرانی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی نەكردووە
کوردستان TV
100%

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەشی توركیی ئاژانسی "فوڕات نیوز"ی سەر بە پەكەكە، هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە گوایە بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری كۆبوونەوەیەكی كردووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە شاری دهۆك بە مەبەستی ئامادەكردنی هێزێكی 200 كەسی كە جلوبەرگی پەكەكەیان لەبەردا بێت و چەندین شوێن ودەزگای هەستیاری وەكو پۆلیس و ئاسایش بكەنە ئامانج بۆ بیانووگرتن بۆ لێدانی دەنگی ناڕازیی ناوچەی بادینان و چەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان دواتریش بەم بیانووەوە پەكەكە بكرێتە ئامانج و لە بارەگاكانی بدرێت.

وێڕای بە درۆخستنەوەی سەرلەبەری هەواڵەكە، بە پێویستمان زانی روونی بكەینەوە كە بەڕێز فازڵ میرانی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی نەكردووە. داواش دەكەین ئەم ئاژانسانە بیر لە میسداقیەتی خۆیان بكەنەوە و چیتر خەڵك بە هەواڵی بێ بنەما چەواشە نەكەن.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی فازڵ میرانی

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.