وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى: له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 104 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌وه‌


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوی ژماره‌ 99 ى سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان  بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌: 

1. کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٢٩٧) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٣٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦١) لە سلێمانی، (٦٩٦) لە دهۆك. وە (١١٣٥٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٦٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٩٦) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٠٨) هەولێر، (٥٣٤) سلێمانی، (٣٤٢) دهۆك، (١) هەڵەبجە،(٦) گەرمیان،(١) ڕاپەڕین، (٤) سۆران.

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو:
(١٠٤) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ:
(٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٢٢)، (٢١) ساڵ کچێکی تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەن (١٣)، (٩) ساڵ، یەکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەوانی تر بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، پێنجیان دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانن و یەکیان دانیشتووێ گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

• پارێزگای سلێمانی (٤٦) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (٣٩) پۆزەتیڤ: (٢٤) پیاو، (١١) ئافرەت، (٤) منداڵ تەمەنیان، یازدە لەوانە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی پیرەمەگروون، یەك دانیشتووی عەربەت، دوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای کەلار، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك دانیشتووی پارێزگای ئەنبار، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، چوار لەوانە گیانیان سپاردووە.
ئیدارەی گەرمیان (٦) پۆزەتیڤ:
(٣) ئافرەت تەمەنیان (٣٨)، (٢٨)، (٢٠) ساڵ و (٢) پیاو تەمەنیان (٦٤)، (٢٣) ساڵ، منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
ئیدارەی ڕاپەڕین (١) پۆزەتیڤ : پیاوێکی تەمەن (٤١) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

• پارێزگای دهۆك (٥٢) پۆزەتیڤ:
(٢٠) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٩) منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٧٩٣٦٧) پشکنین بووە)

4. ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٤٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٤) مردن هەیە و (٤٣٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٤٠١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


شوان عه‌زیز