وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 2 كه‌سی دیكه‌ له‌هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون

تەمەنیان 75 و 32 ساڵن

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا

راشیده‌گه‌ێنێت ،   هه‌ردوو تووشبووه‌كه‌ دوو ئافرەتن كه‌ تەمەنیان ٧٥ و ٣٢ ساڵن، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەردوو تووشبووه‌كه‌ دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.