لە دهۆک 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵن

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، نۆزدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، ھەشت پیاو و ھەشت ئافرەت و سێ منداڵ.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.