Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:04

ئەوقافی هەولێر داوایه‌ک ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان ده‌کات

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یرانی 2020 راگەیاندنی ئەوقافی هەولێر بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان چەند رێنماییەكی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی لە سنوری پارێزگاكە كردووە، لەوانە دەبێت سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن و لەماڵەوە دەستوێژ بگرن.

بۆ/ سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەڕێز لە  سنووری ئەوقافی پارێزگای هەولێر

بابەت / ڕێنمایی تایبەت بە كردنەوەی مزگەوتەكان  

١- كردنەوەی مزگەوتەكان تەنها بۆ نوێژە فەرزەكان لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو كاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە
٢- سەرجەم نوێژخوێنان دەمامك و دەسكێش بەكاربهێنن
٣- سەرجەم نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و WC مزگەوتەكان داخراو بن
٤- نوێژخوێنان بەرمالی تایبەت بە خۆیان پێ بێت
٥- نێوان نوێژ خوێنان لە ١ م كە متر نەبێت
٦- منداڵ و نەخۆش ئاگاداربكرێنەوە لە ماڵەكانیان نوێژ بكەن
٧- ڕۆژانە تعقیمی دەرگاو شوێنی بەركەوتنی هاووڵاتیان بكرێت لە مزگەوتەكان
٨- ماوەی نوێژ و وتاری هەینی لە ١٠ خولەك تێپەر نەكات
٩- سەلەی زبڵی تایبەت بە كۆكردنەوە و فرێدانی دەمامك و دەستكێشی بەكارهاتوو
١٠-تا بكرێت بەكارهینانی حەوشەی مزگەوت بۆ نوێژەكان
١١- بەكارهێنانی هەواگۆر لە مزگەوتەكان و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكانی مزگەوت كە كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان
١٢- هتد.......

تێبینی :
- داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەكەین كە بە خۆیان دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن ، بە تایبەتی لە ووتاری نوێژی هەینی ، تاوەكو نوێژخوێنان چاویان لێ بكەن
- بەپێچەوانەوە هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت دووبارە دادەخرێتەوە

ڕاگەیاندنی
ئەوقافی پارێزگای هەولێر
٢٠٢٠/٦/٣

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.