ئەنجومەنی وەزیران دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تاوتوێ دەكات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌


ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆدەبێتەوە.

 به‌پێى زانیارییه‌كان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئه‌مرۆ بریتین لە:

خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.