وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێى لەبارەی تاقیکردنەوەکان راگەیاند

نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی وردە‌كاریی رێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت کە سێ بڕیاری پەیوەندی بە تاقیکردنەوەکانی قوتابیانەوە هەیە. 

دەقی راگەیێندراوی وەزیری پەروەردە: -

 

ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە‌ نووسراوێكی فە‌رمی كە‌ ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە‌ گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە‌ ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە‌ وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت.

 

بۆ ئە‌وە‌ی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان لێ ئاڵۆز نە‌بێت، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی‌ بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابخانە‌كانە‌وە‌ ھە‌یە‌، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن. ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە‌ قوتابییانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە‌ و لێرە‌دا دە‌یاننووسم، بریتین لە‌:

 

١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە‌ ٥ نمرە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ١٠ نمرە‌.

 

٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە‌ مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە‌:

أ- تە‌نیا لە‌و وانانە‌ تاقیكردنە‌وە‌ دە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە‌. تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە‌ مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە‌ پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە‌.

 

ب- لە‌ پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە‌ ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن.

 

٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە‌ (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت.

 

پارێزراو و تە‌ندرووست بن...

 

ئالان حە‌مە‌سە‌عید

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌

٢٠٢٠/٦/١