Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:13

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بریارێکى ده‌رکرد

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تەنها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دۆخ و ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە. 

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تەنها وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی دۆخ و ئاماری توشبوان و مردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە، نەك هیچ لایەنێكی دیكە.

بڕیارەكەی كازمی لەكاتێكدایە، رۆژانە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری بیست و چوار كاتژمێری توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بڵاودەكاتەوە، وێڕای ئەوەی ئیدارە و فه‌رمانگه‌ تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عێراقیش رۆژانە ژمارەی توشبوان بڵاودەكەنەوە. 

لەلایەكی دیكەوە ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەو دەنگۆیانەی ره‌تكرده‌وه‌ كە باس لەوەدەكەن تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەكانیان كەرەنتین دەكرێن و دووپاتیكرده‌وه‌، هەر تووشبویەك تۆماركرابێت لە نەخۆشخانە تایبەتیەكاندا جیادەكرێنەوە، داواش دەكات دەزگاكانی راگەیاندن به‌ دروستی زانیارییه‌كان بگوازنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.