Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:42

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی خورماتوو به‌ته‌نها رێگری له‌کارکردنی دووکانداره‌ کورده‌کان ده‌که‌ن

به‌ ھۆی داخستنی دوكانه‌كانیانه‌وه‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا
کوردستان TV
#7
100%

ھاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ به‌رده‌م قایقامییه‌تی خورماتوو به‌ ھۆی داخستنی دوكانه‌كانیانه‌وه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

خۆپیشانده‌ران داواكاربوون دوكان و شوێنی كاره‌كانیان بكرێته‌وه‌ چۆنكه‌ وه‌كو خۆیان ئاماژه‌یان پێ كردووه‌، ھێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ته‌نها رێگری له‌ دووكانداره‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن كار بكه‌ن وقه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ به‌ته‌نها له‌ گه‌ره‌كه‌ كوردییه‌كانه‌ و گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌ب وتوركمانییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ دووكانه‌كانیان كراوه‌ته‌وه‌ وھیچ ھێزێك رێگریان لێ ناكات، چونكه‌ ئه‌و ھێزانه‌ی له‌ شارۆچكه‌كه‌ن ھێزی عه‌ره‌بی  و توركمانین و به‌ نه‌فه‌سی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زھه‌بی كار ده‌كه‌ن .

2222

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.