هاوسه‌ری ئه‌و پۆلیسه‌ی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستی ئه‌مریكی خنكاند داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات

سه‌ره‌خۆشیش له‌ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌ ده‌كات

كێلی چاوڤین، هاوسه‌ری دێرێك چاوڤین،ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی مینیاپۆلیس كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ خنكاندنی جۆرج فلۆید-ی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستی ئه‌مریكی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌فریقی، داوای جیابوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش له‌ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌ ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ی سیكۆلا بۆ پارێزه‌ران له‌ مینیاپۆلیس بڵاویكردۆته‌وه‌، پارێزه‌ران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كێلی چاوڤین، هاوسه‌ری پۆلیسه‌كه‌، له‌ئاكامی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ ره‌شپێسته‌كه‌، تووشی شۆك بووه‌و نیگه‌رانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌شی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕبریوه‌ كه‌ له‌ رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌دا تووشی شۆك بوون.

هاوكات چاوڤین به‌فه‌رمی داوای كردووه‌ كه‌ له‌هاوسه‌ره‌ پۆلیسه‌كه‌ی جیابێته‌وه‌،له‌كاتێكدا كه‌ هیچ منداڵێكی له‌و ئه‌فسه‌ره‌دا نییه‌.

5577

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار