سووته‌مه‌ني گه‌نمه‌شامى !

مووشه‌كه‌ باڵداره‌كانى ئه‌مريكا پشت به‌و سووته‌مه‌نييه‌ ده‌به‌ستن كه‌ له‌ گه‌نمه‌شامى ده‌رده‌هێنرێت

تاقيگه‌ى "لۆس ئالامۆس"ى ئه‌مريكى كه‌ به‌ ديزاينكردنى يه‌كه‌م بۆمبى ئه‌تۆمى له‌ جيهاندا ناسراوه‌، سووته‌مه‌نييه‌كى داهێناوه‌ بۆ كارپێكردنى مووشه‌كه‌ باڵداره‌كان كه‌ پشت به پێكهاته‌كانى گه‌نمه‌شامى ده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌ى " Popular Mechanics"‌ى ئه‌مريكى بڵاويكرده‌وه‌، هێزى ئاسمانيى ئه‌مريكا كه‌ 4000 مووشه‌كى جۆرى "تۆماهۆك"ى هه‌يه‌، له‌م پرۆسه‌يه‌دا پشت به‌ هيچ لايه‌نێكى‌ ده‌ره‌كى نابه‌ستێ، چونكه‌ ته‌واوى پرۆسه‌ى چاندنى گه‌نمه‌شامى له‌ ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
جێى ئاماژه‌يه‌، مووشه‌كى "تۆماهۆك" به‌ بزوێنه‌رێكى بچووكى تۆربۆ له‌ جۆرى " Williams International F415"، پاڵى پێوه‌ده‌ندرێ نه‌ك به‌ بزوێنه‌رى فيشكه‌دار وه‌ك له‌ مووشه‌كه‌كانى ديكه‌دا باوه‌، ‌ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بڕێكى زۆر كيرۆسينى جۆرى "JP-10" به‌كاربێنێت كه‌ له‌ نه‌وت ده‌رده‌هێندرێت، به‌ڵام زانايان له‌ تاقيگه‌ى "لۆس ئالامۆس" توانيان له‌ پاشماوه‌كانى پرۆسه‌ى گۆڕينى گه‌نمه‌شامى بۆ ئيسانۆڵ، سووته‌مه‌نييه‌كى جێگره‌وه‌ بۆ كيرۆسين دابێنن، ئه‌م سووته‌مه‌نييه‌ش‌ زياتر دۆستى ژينگه‌يه‌.
ژێده‌ر/  Kurdistan CT