پڕۆژه‌ی یادی 100ساڵه‌ی له‌دایك بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ك

داوای به‌شداری و هاوكاریی زۆرتر له‌ كه‌سان و ناوه‌ند و ده‌زگاكان له‌ كوردستان و هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌كه‌ین

 ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ به‌پێی ناسنامه‌ی ژماره‌ ٧٣٥ ته‌مه‌نی حه‌سه‌ن زیره‌ك، كه‌ له‌  گه‌ڕه‌كی سه‌رقه‌ڵا، كۆنترین گه‌ڕه‌كی شاری بۆكان له‌دایك بووه‌، ده‌گاته‌ سه‌د ساڵ. ژیانی په‌نجاویه‌ك ساڵه‌ و ده‌وری ئه‌و له‌ناو موسیقا و ئاواز و كه‌لام و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كورد، پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ، هێشتا جێگای مشتومڕ و باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆكان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و ناوه‌ند و داموده‌زگا له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ توێی پڕۆژه‌یه‌كدا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌  و زانیاریی باوه‌ڕپێكراو، به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ بیروبۆچوونی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ، ئاوڕ له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی زیره‌ك ده‌ده‌نه‌وه‌. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌، داوای به‌شداری و هاوكاریی زۆرتر له‌ كه‌سان و ناوه‌ند و ده‌زگاكان له‌ كوردستان و هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌كه‌ین. بۆ ناردنی بابه‌ت و ڕاوێژكاریی و به‌شداریكردن پێوه‌ندی به‌و ئادره‌سه‌وه‌ بكرێ: redaktion@rojhalat.de

سپاس بۆ داموده‌زگا و میدیا و ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌وازه‌كانی "سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ك" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شێك له‌ بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری:

زانیارییه‌كان:

١- كورته‌مێژووی‌ سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، میدیایی له‌ نێوان ساڵانی ١٩٢١ هه‌تا ١٩٧٢؛

 ١-١. كوردستان به‌گشتی.

١-٢ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

١-٣موكریان و بۆكان.

 

٢- سه‌رده‌می منداڵی:

٢-١. بارودۆخی ژیانی بنه‌ماڵه‌.

٢-٢. چۆنیه‌تیی بنه‌ماڵه‌، گه‌ڕك، شار، دۆست و هاواڵه‌كانی.

٢-٣. سه‌رده‌می مێرمنداڵی پاش مردنی باوكی و شووكردنه‌وه‌ی دایكی.

٢-٤. سه‌رده‌می لاویه‌تی له‌ بۆكان، كوردستان و شاره‌كانی ئێران.

٢-٥. سه‌رده‌می چوون بۆ باشووری كوردستان و ڕادیۆی كوردیی به‌غدا.

٢- ٦. به‌سه‌رهاته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵات، چوون بۆ ڕادیۆی تاران، كرماشان، ڕوونكردنه‌وه‌ی ورد، ڕۆژ، مانگ، ساڵ، هۆكاره‌كان.

٢-٧. ده‌ركرانی له‌ ڕادیۆی كرماشان، هۆكار، سه‌به‌بكاره‌كان.

٢-٨. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بۆكان، چوون بۆ شنۆ و ناوچه‌ی بانه و دانانی قاوه‌خانه‌-مه‌یخانه.‌‌ 

٢-٩. ژیانی ژن و ژنخوازی و جیابوونه‌وه‌كان.

٢-١٠. لایه‌نه‌كانی ژیانی تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی.

٢-١١. ده‌وری كه‌سانی نزیك له‌ ژیانی تاكه‌كه‌سیی زیره‌ك (بنه‌ماڵه‌، خزم و دۆست و ناسیاو).

٢-١٢. ده‌وری كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك له‌ ژیانی زیره‌ك.

٢-١٣. به‌سه‌رهاتی ژیانی له‌ زیندانه‌كانی ئێران و عێراق(مه‌راغه‌، كه‌ركووك و شوێنی تر)

 

٣بزاڤی سیاسیی كورد، زیره‌ك و

٣-١. كۆماری كوردستان.

٣-٢. حزبه‌ سیاسییه‌كانی كورد.

٣-٣. شۆڕشی بارزانی.

٣-٤. ئه‌ندامانی حزبی دێموكراتی كوردستان.

 

٤- زیره‌ك و ڕووناكبیران و نوخبه‌كانی سه‌رده‌م

٤-١. زیره‌ك و نووسه‌ران و شاعیران.

٤-٢. زیره‌ك و هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی كورد و نه‌كورد.

 

٥ڕادیۆكان، زیره‌ك و

٥-١. ڕادیۆی به‌غدا و به‌سه‌رهاته‌كانی.

٥-٢. ڕادیۆی تاران و به‌سه‌رهاته‌كانی.

٥-٣. ڕادیۆی كرماشان و به‌سه‌رهاته‌كانی.

٥-٤. ڕادیۆكانی سنه‌، ورمێ، ته‌ورێز، مه‌هاباد و شوێنی تر.

 

٦- ده‌وری كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا، زیره‌ك و

٦-١. پیشه‌كانی له‌ شار و گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و ئێران و عێراق.

٦-٢. نوێخوازی (دانانی هوتێل و كاباره‌ی به‌ شێوه‌ی تاران له‌ سه‌قز، قاوه‌خانه‌/ مه‌یخانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری بانه‌).

 

٧- موسیقا، زیره‌ك و

٧-١. ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئێران و عێراق و كوردستان، له‌ شار و گوند، ڕادیو و ته‌له‌ڤزیۆن كاری موسیقایان له‌ گه‌ڵ كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سابیت پاساڵ له‌ تاران.[حبیب‌الله پابت، كه‌ به‌ سابت پاسال به‌ناوبانگ بوو، بازرگانێكی مووسایی بوو كه‌ یه‌كه‌م ته‌له‌ویزیۆنی دامه‌زراند كه‌ زیره‌ك له‌و شوێنه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌سانی تر ده‌ركه‌وتووه‌.]

٧-٢. ناوی ئه‌و ئامێرانه‌ی وا به‌كار هێندراون.

٧- خشته‌ی ناوی گۆرانییه‌كان له‌ ماڵان، له‌ شایی و گۆڤه‌ند، له‌ ڕادیۆ و ستۆدیوكان

٧-٣. ناوی هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێره‌ و له‌وێ كاری هاوبه‌شیان كردووه‌ (كورد، ئازه‌ری، ئه‌رمه‌نی، فارس، عه‌ره‌ب).

٧-٤. تێكستی گۆرانییه‌كان به‌ تێكرایی له‌ هه‌ر شوێنێك گوترابن و تۆمار كرابن به‌بێ هه‌ڵوه‌ژاردن و سڕینه‌وه‌ و جیاكردنه‌وه‌.

٧-٥. نۆته‌ی گۆرانییه‌كان.

٧-٦. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ موسیقای ئه‌و بۆ ئۆركێستره‌كان له‌ كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌.

٧-٧. هه‌موو ئه‌و سۆلۆكارانه‌ی میلۆدییه‌كانی ئه‌ویان بۆ ئامێره‌ جیاوازه‌كان به‌كار هێناوه‌

٧-٨.  "زیره‌ك و پێداهه‌ڵگوتنی ده‌سه‌ڵاتداران و كه‌سان" وه‌ك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، شای ئێران، كوڕی شا، بارزانی و...

 

٨- زیره‌ك و وێنه‌، ڤیدیۆ، فیلم:

٨-١. وێنه‌كانی زیره‌ك (كه‌سه‌كان، شوێن و ڕێكه‌وت) و زانیاریی پێویست

٨-٢. ئه‌و فیلم و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن گێراون.

٨-٣. ئه‌و فیلم و كلیپانه‌ی له‌گه‌ڵ زیره‌ك گیراون.

 

٩- زیره‌ك و بیره‌وه‌رییه‌كان:

٩-١. ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی كه‌سان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ویان هه‌بووه‌.

٩-٢. ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی له‌ زمانی كه‌سانه‌وه‌ گێردراونه‌ته‌وه‌

٩-٣. قسه‌كانی زیره‌ك كه‌ لێره‌ و له‌وێ و له‌ هه‌ر شوێنێك تۆماركرابن و گوترابن به‌ بێ ده‌ستكاریكردن و سڕینه‌وه‌، وه‌ك خۆی كه‌ گوتراوه‌.

 

١٠- زیره‌ك كتێب و ڕۆژنامه‌كان:

١٠-١. هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ی به‌ زمانی كوردی و بیانی له‌سه‌ر ئه‌و نووسراون.

١٠-٢. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی ئێران و عێراق و وڵاتانی تر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٥٠ هه‌تا ١٩٧٢ و دواتر به‌ زمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی نووسراون.

١٠-٣. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌كان به‌ زمانی كوردی و بیانی پاش ساڵی ١٩٧٩ نووسراون.

١٠-٤. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان له‌ ساڵی ١٩٩٥ هه‌تا ساڵی ٢٠٢٠ به‌ كوردی و زمانی تر بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

 

١١- زیره‌ك و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی:

 ١١-١. ئه‌و فیلمه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ساز كراون.

١١-٢. ئه‌و وتووێژانه‌ی له‌ ته‌له‌ڤزیۆن و ڕادیۆ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سان كراون.

١١-٣. ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سازیان كردووه‌.

١١-٤. ئه‌و كلیپانه‌ كه‌ به‌ گۆرانییه‌كانی ئه‌و ساز كراون.

١١-٥. ئه‌و فیلمه‌ كوردی و بیانیانه‌ی كه‌ بۆ موسیقای فیلمه‌كان، كه‌ڵكیان له‌ ملۆدییه‌كانی ئه‌و وه‌رگرتووه‌.

 

١٢- زیره‌ك و شانۆ:

١٢-١. ئه‌و شانۆیانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی باشوور ده‌وری تێدا گێڕاون.

١٢-٢. هه‌موو ئه‌و شانۆیانه‌ی بۆ موسیقای شانۆ، كه‌ڵكیان له‌ موسیقای ئه‌و له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

 

ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆكان

به‌هاری 2020  ئاڵمان