وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق: ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

ژماره‌ی تووشبووان زیادی كردووه‌

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمی رایگه‌یاند كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ئێستای وڵاته‌كه‌یان به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی جیهان، باشه‌ و له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه‌.

حه‌سه‌ن ته‌میمی هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆر‌ونای ئاشكرا كرد و گوتی: "دوای كردنه‌وه‌ی 20 تاقیگی نوێی تایبه‌ت به‌ پشكنینی حاڵه‌ته‌كانی گوماناوی له‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگا، ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌مان زیادی كردووه‌".

گوتیشی: "ره‌وشی ته‌ندروستی ئێستای وڵاته‌كه‌مان به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی جیهان، باشه‌ و له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه‌".

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، راشیگه‌یاند كه‌  ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ تا ئێستا له‌ عێراق پێنج هه‌زار و 873 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌ سێ هه‌زار و 44یان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 185ی دیكه‌یشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.