له‌به‌غدا زیاتر له‌100 كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون

له‌هێلی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دابوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 100 كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئه‌وانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه‌ كارده‌كه‌ن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولغه‌نی ساعدی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ رایگه‌یاند: ته‌ندروستی ره‌سافه‌ له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 102 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌نێو كارمه‌ندانی تۆمار كردووه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌هێلی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دابوون.

هه‌روه‌ها گوتیشی: زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان چاكبوونه‌ته‌وه‌و ته‌نها 19 كه‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق