به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ به‌غدا : ده‌بێ ئاماده‌بین بۆ ماڵئاوایی كردن له‌ خۆشه‌ویستانمان

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان

عه‌باس عوه‌ید، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌َخوشخانه‌ی زه‌هرا له‌به‌غدای پایته‌خت هۆشداری دایه‌ هاووڵاتیان له‌ مه‌ترسی قۆناغه‌كانی داهاتوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

عوه‌ید له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا گوتی: هیچ چارسه‌ره‌ییه‌ك و پێكوته‌یه‌ك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه‌،ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌بێ هاووڵاتیان له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ دوور بكه‌ونه‌وه‌و له‌ ماڵه‌كانیان دابنیشن،یانیش كه‌ره‌نتین بكرێن.

هه‌روه‌ها گوتیشی:به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ،ده‌بێ ئاماده‌بین بۆ ماڵئاوایی كردن له‌ خۆشه‌ویستانمان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / فورات نیوز