له‌ هه‌ولێر 2 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

ھەردووکیان پیاون تەمەنيان 58 و 45 ساڵه

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:-

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەردووکیان پیاون تەمەن 58 و 45 ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی

29 ئایار 2020