ئەمڕۆ 416 كه‌س له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون

زۆرترین تووشبوی كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرا

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ژمارەیەكی گەورەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆمار كرد و گەیشتە 416 كەس، شەش تووشبووش گیانیان لەدەست دا.


بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 416 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، شەش تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.


بەشی زۆری تووشبووەكانی ئەمڕۆ لە بەغدان و لەم شارەدا ژمارەیان گەیشتووەتە 265 تووشبوو، لە نەجەف پێنج تووشبوو، لە بەسرە 15 تووشبوو تۆمار كراون.


هەروەها لە كەربەلا 28 تووشبوو، لە دیالە 13 تووشبوو، لە واست حەفت تووشبوو و لە بابلیش 16 تووشبووی تر تۆمار كراون.


لە دیوانیەش یەك تووشبوو، لە میسان چووار تووشبوو و لە زی قاریش 31 تووشبوو تۆمار كراون، لە موسەنا سێ تووشبوو و لە سەڵاحەدین دوو تووشبوو، لە نەینەواش تووشبوویەك تۆمار كراوە.


هەروەها لە سلێمانی 22 تووشبوو تۆمار كراون، لە كەركووكیش سێ تووشبوو.