22 كه‌سی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

21 لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانیین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند 22 كه‌سی دیكه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-


لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کران.


12 پیاو و 9 ئافرەت و کوڕێکی گەنج، 8 لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، 14ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، 21 لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانیین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.