322 كه‌سى دیكه له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون

67 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 104 پشکنینی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ئەنجامدراون و ئەنجامی پشکنینی 322 کەسیان پۆزەتیڤ بوون.

بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 211 هەزار و 485 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەو 322 تووشبووەش کە لە 24 کاژێری رابردوودا تۆمارکراون بەپێی شارەکان بەم شێوەیەن:

بەغداد: 224 تووشبوو

کەربەلا: 22 تووشبوو

هەولێر: 21 تووشبوو

سلێمانی: 16 تووشبوو

بابل: 11 تووشبوو

واست: 6 تووشبوو

موسەنا: 5 تووشبوو

زیقار: 4 تووشبوو

میسان: 3 تووشبوو

بەسرە: 3 تووشبوو

سەلاحەددین: 2 تووشبوو

نەجەف: 2 تووشبوو

دیوانیە: 2 تووشبوو

کەرکووک: 1 تووشبوو

 

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، 67 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، بەپێی شارەکان بەم شێوەیەن:

بەغدا: 42 کەس

بەسرە: 10 کەس

نەجەف: 8 کەس

هەولێر: 4 کەس

میسان: 2 کەس

واست: 2 کەس

کەربەلا: 1 کەس

هەروەها چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە هەموویان لە بەغدا بوون، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 179 کەس. کۆی ژمارەی تووشبووانیش لە عێراق گەیشتووەتە پێنج هەزار و 457 کەس، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 971 کەسیان چاکبوونەتەوە؛ ئێستا دوو هەزار و 307 تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن.