بوومەلەرزەیەک دەریای ناوەڕاستی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،9 پلە لە دەریای ناوەڕاست روویدا

بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتیی و دۆخی لەناکاو "ئافاد" رایگەیاند کە کاتژمێر ٠٤:٠٩ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە لەسەر پێوەری رێختەر دەریای ناوەڕاستی هەژاندووە.

بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتیی و دۆخی لەناکاو "ئافاد" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ٢٩٥ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی داتچای سەربە پارێزگای موغڵا و لە قوڵایی ٦،٠٥ کیلۆمەتر بووە.

لە کاتژمێر ٠٣:٤٠ی بەرەبەیانیشدا، بوومەلەرزەیەک لە نزیک ئەو ناوچەیە بەگوڕی ٤ پلە روویدا