هه‌موو شتێك له‌باره‌ی مێشولە بزانه‌ 

لە سینگی 3 دڵ هەیە دڵێکی سەرەکی و دوو دڵی لاوەکی ئیش بۆ باڵەکانی دەکات

پێشکە یان پێشولە یان تەپۆ یان مێشولە چه‌ندین ناوی ، تری هه‌یه‌.

زانایان مێشولەیه‌كیان خستە ژێر میکرۆسکۆپ ئەلیکترۆنی کە 400 هەزار جار گەورەی دەکات  بزانه‌ چیان بۆ دەرکەوت :

1- لە سەری 100 چاوی هەیە .

2- كێشی 1000/1 یەک لە هەزار غرامە .

3- لە دەمی 48 ددانی هەیە .

4- لە سینگی 3 دڵ هەیە دڵێکی سەرەکی دوو دڵی لاوەکی ئیش بۆ باڵەکانی دەکات .

5- ئامێرێکی کەشفکردنی گەرمی پێش خۆی، کە تا ئێستا زانست و ته‌كنه‌لۆژیا نەگەیشتۆتە ئەوەی بۆ فرۆكه‌كان دروست بکەن ئەو شتەی ئەو هەستی پێ دەکات نە بەفۆرمه‌كه‌یه‌تی 
 نە بە گەورەیی و نە بەرەنگی بەڵکو بە گەرمییەکەی.

6- تاقیگەیەکی هەیە هەر لە دوورەوە خوێنی مڕۆڤ شێدەکاتەوە و کام خوێنی بە دڵ و کام خوێنی ناوێ.

بۆ نموونه‌ گەر سەیری دوو برا بکەین کە لە تەنیشت یەکەوە خەوتوون ئەو پێشکەیە خوێنی هەردووکیان شی دەکاتەوە یەکێکیانی بە دڵە  ئه‌ویتری به‌دڵ نیه‌.

7- پێش مژینی خوێنەکە ئامێرێکی سڕکردنی هەیە ئەو شوێنە سڕ دەکات کە خوێنی دەمژێت بۆ سەلامەتی خۆی. 

8- پێشکە: پێش هەموو شتێک شوێنەکە بەنج دەکات...

خەڕتومی لوتی کە خوێنەکەی پێ دەمژێت ، پێک هاتووە لە شەش چەقۆ کە چواریان بۆ بڕینی کون و برینی چوار گۆشەییە و دوانیشییان بۆ چونە ناوەوە و هەڵمژینی خوێنەکە .

واتە شێوەی قەسەبی تیژی هەیە پاشان، سەبارەت بە خوێنەکە جیهازێکی پێوەری گەرمی خوێنی مژراوی هەیە ئه‌نجا جیهازی فەحسی خوێنیش کە ئەگەر کەسەکە نەخۆش بێت ئەوە خوێنەکەی نامژێت.

9- ئامێرێکی تری هەیە خوێنی مڕۆڤەکە شل دەکاتەوە چونکە خوێنی مڕۆڤ پەیتە .

- کارەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا و مڕۆڤەکە هێشتا بەنجەکە بەرینەداوە دەفڕێ و بەرز بۆتەوەو دوورە لە مڕۆڤەکە مڕۆڤەکە بەنجەکە بەریدەدا .

هەست بە ئازار دەکات تا هێزی تیایە لە شوێنی پێشکەکە دەدات کە خوێنی لێمژیوە نازانێ کاکم پێشکە وا لەو سەرەوە پێی پێدەکەنی .

پێشکە پێوه‌مان ده‌دات مێیه‌که‌یه‌ نه‌ك نێره‌که‌.. وه‌ مێیه‌که‌ پێویستی به‌ خوێنی مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی لێ وه‌ربگرێت بۆ گه‌راکانی ناو سکی.

- پێشکە بە برسێتى لە ژیاندا ئەمێنێتەوە، كە تێر بوو ئەمرێ.

وەرگێڕانی / م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان