ئه‌مرۆ27ی ئایار خۆر شاوڵی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆز
ئاسمانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی شه‌والی ساڵی 1441ی كۆچی كه رێكه‌وته له‌گه‌ڵ 27ی ئایاری ساڵی 2020ی زاینی، كاتژمێر 12:18ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌كاتی سعوودیه، شاوڵیبوونی خۆر له‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆز له مزگه‌وتی حه‌رام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌كاتی شاوڵیبووندا خۆر به چه‌مانه‌وه‌ی 90 پله ده‌بێت و سێبه‌ری كه‌عبه به‌ته‌واوی بزر ده‌بێ و، سێبه‌ری نیوه‌ڕۆ سفر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شاوڵیبوونی خۆره له‌كۆی دوو شاوڵیبوون له‌م ساڵدا.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ردوونناسی له جدده، ئاشكرای كرد، دیارده‌ی شاوڵیبوونی خۆر به‌هۆی هه‌ڵكه‌وتنی شوێنی كه‌عبه‌ی پیرۆزه له‌نێوان هێڵی كه‌مه‌ره‌یی و خولگه‌ی قرژاڵ و، له‌كاتی جووڵه‌ی رووكه‌شی خۆر به‌نێو گومبه‌زی ئاسماندا له‌كاتی رۆیشتنی له هێڵی كهمهرهییهوه بۆ خولگه‌ی قرژاڵ له مانگی ئایاردا ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌ك هێڵ له‌گه‌ڵ كه‌عبه، هه‌مان دیارده‌ش دووباره ده‌بێته‌وه كاتێك خۆر له مانگی ته‌مووزدا له خولگه‌ی قرژاڵهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێڵی كه‌مه‌ره‌یی، هه‌ر بۆیه ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵه‌كانی پانی كه كه‌مترن له 23.5 پله، له باكوور و باشوور هه‌موویان ساڵی دوو جار ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن، به‌ڵام له‌كاتی جیاوازدا كه كاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی پانی ئه‌و شوێنه.
دیارده‌ی شاوڵیبوونی خۆر یه‌كێكه له رێگاكانی گه‌ردوونناسی كه پێشینان به‌كاریان هێناوه بۆ بۆ دیاریكردنی ئاراسته‌ی رووگه (قیبله) به رێگایه‌كی ئاسان.
ژێده‌ر: Kurdistan CT