16 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران

ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین


وەزارەتی تەندروستی 16 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ ئايارى ٢٠٢٠