نرخی نه‌وت به‌رز بوویه‌وه‌

به‌هۆی پێشبنییه‌كانه‌وه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕكاندا

نرخی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٣٦ دۆلار و ٢٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

به‌هۆی پێشبنییه‌كانه‌وه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕكاندا، نرخی خاوی برێنت له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٣٦ دۆلار و ٢٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاندبوو كه‌ پێشبینی ده‌كات له‌ دوو مانگی داهاتوودا، دووباره‌ هاوسه‌نگی له‌ نێوان خستنه‌ڕوو و خواست له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان به‌دی بێت.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدا، ژماره‌یه‌ك وڵات رێوشوێنه‌كانیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سووكردووه‌ و ده‌ستیان به‌ چالاكییه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٦:٠٥٢، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ١,٩٨ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٣٦ دۆلار و ٢٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ھاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ڕێژه‌ی ٣,٤٠ له‌سه‌دا رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و گه‌یشته‌ ٣٤ دۆلار و ٣٩ سه‌نت.