تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی زانکۆ و پەیمانگەکانى عێراق ئەلیکترۆنی دەبێت

تاقیکردنەوەکان رۆژی 26ی تەمووز دەستپێدەکەن

د. نەبیل کازم وەزیری خوێندنی باڵای عێراق فەرمانیكرد كە تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی زانكۆ و پەیمانگاكان جگە لە بەشە پزیشكییەكان بەشێوەی ئەلكترۆنی بێت.

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند، تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان، جگە لە بەشە پزیشکییەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

 وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، تاقیکردنەوەکان رۆژی 26ی تەمووز دەستپێدەکەن.