له‌به‌رازیل 965 كه‌سی دیكه‌ به‌ كورۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 22 هه‌زار و 13 كه‌س

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ كه‌سی دیكه‌ له‌ به‌ڕازیل به‌ په‌تای‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٢٢ هه‌زار و ١٣ كه‌س.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ ١٦ هه‌زار و ٥٠٨ حاڵه‌ت زیادیكردووه‌ و، گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٤٧ هه‌زار و ٣٩٨ كه‌س.

به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێكانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا‌، به‌ڕازیل كه‌ له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ رووی ژماره‌ی توشبووان به‌ په‌تاكه‌ له‌ دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه‌.