چاودێرێكی سیاسی عێراق: ھه‌موو كاتێك دژی ئێران پاڵپشتی له‌ھه‌ولێر ده‌كه‌م

په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانێكی ئێرانییه‌و له‌دژی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌

ئینتیفاز قه‌نبه‌ر،سه‌رۆكی ده‌زگای موسته‌قبه‌ل له‌ واشنتۆن و چاودێری سیاسی عێراق به‌ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس عه‌ره‌بی راگه‌یاند:ھه‌ولێر ھه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بووه‌،نه‌ك كێشه‌ دروستكردن.

ھه‌روه‌ھا گوتی:ئێرانییه‌كان به‌چاوی دوژمنه‌وه‌ سه‌یری ھه‌ولێر ده‌كه‌ن و ته‌ھران ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ركه‌ركوكدا بگرێت.

گوتیشی:ھه‌رچه‌نده‌ له‌كاتی ریفراندۆمدا من له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا بووم ،به‌ڵام ھه‌موو كاتێك ‌دژی ئێران له‌گه‌ڵ ھه‌ولێر ده‌وه‌ستم .

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانێكی ئێرانییه‌و ھه‌موو كاتێك له‌دژی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

ھه‌روه‌ھا قه‌نبه‌ر له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی:من چۆن ده‌توانم له‌ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌سه‌ر حزبێكدا سه‌ربكه‌وم ،كه ‌ئه‌و حزبه‌ به‌ملیۆنان دۆلار له‌ ئێران وه‌رده‌گرێ؟!.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/زاگرۆس عه‌ره‌بی