وەزارەتی تەندروستی: یەك تووشبووی دیکەی کۆڕۆنا دەستنیشانکرا

دەرەنجامی نوێ ...

وەزارەتی تەندروستی یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر راگه‌یاند، پزیشکێکی شاری هەولێره‌

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، پزیشکێکی شاری هەولێر پیاو تەمەن ٣٨ ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.

وەزارەتی تەندروستی
٢٣ ئایار ٢٠٢٠