تەندروستی سلێمانی: 17 تووشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە

داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن


تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دەرۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 تووشبووی کۆرۆنا  چاکبونەوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 تووشبووی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

تەندروستی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لەپێناو ژیانێکی تەندروست و دوور له‌ تووشبوون.