فرۆكه‌یه‌كى پاكستانى به‌ 107 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌

تاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانی دیارنییە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی پاکستان کە 107 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەنزیک فڕۆکەخانەی کەراچی کەوتەخوارەوە.
 
هێڵی ئاسمانیی پاکستان دەڵێت، فڕۆکەکە لە گەشتێکدابووە لە لاهوورەوە بۆ کەراچی و لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی لەنزیک فڕۆکەخانەی کەراچی کەوتووەتە خوارەوە.
 
فڕۆکەکە کەوتووەتە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەراچی لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە و تاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانی دیارنییە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە.

بە گوتەی هێڵی ئاسمانیی پاکستان فرۆكه‌كه‌ لە جۆری A320 ـە و ئێستا حکومەتی پاکستان تیمە فریاگوزارییەکانی ناردووەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان.